حزبی دەعوە ژمارەیەك كاندیدی هەڵبژاردن لە ریزەكانی دەردەكات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 151

راچڵەكین -

حزبی دەعوەی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی، ژمارەیەك كەسایەتی لە ریزەكانی حزبەكەی دەردەكات بەهۆی خۆكاندیدكردنیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە دەرەوەی لیستەكانی حزبەكە.

بەگوێرەی نوسراوێك كە لەلایەن دەستەی دیسپلینی حزبی دەعوەی ئیسلامییەوە بڵاوكراوەتەوە، سێ ئەندامی حزبەكە بەناوەكانی عەباس حەیال، فاخر حسێن مەتەڕ و عەباس حەجاج، دوای ئەوەی خۆیان لە چەند لیستێكی دەرەوەی لیستی حزبی دەعوە كاندیكردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاردرا بەشێوەیەكی یەكجاریی لە ریزەكانی حزب دەربكرێن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دوای ئەوەی بەفەرمی داوا لەو سێ كەسایەتییە كراوە كە كاندیدبوونی خۆیان لە دەرەوەی لیستی حزبی دەعوە بكشێننەوە، بەڵام ئەوان داواكەیان رەتكردووەتەوە، هەربۆیە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبی دەعوە، بڕیاردرا بە دەركردنیان لە ریزەكانی حزب بەشێوەیەكی كۆتایی.

پێشتریش رەوتی نیشتمانیی شیعە بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر، كە بەفەرمی بایكۆتی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كردووە، ژمارەیەك كەسایەتی لە ریزەكانی خۆی دەركردبوو بە تۆمەتی خۆكاندیدكردنیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن