سودانی: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی خۆی بگێڕێت لە راگرتنی شەڕدا

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 164

راچڵەکین-

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە برۆکسل لەگەڵ مارک روتە ئەمینداری گشتی ناتۆ رێکخراوی ناتۆ کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاسی خۆی بۆ بانگهێشتی سکرتێری گشتی ناتۆ دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باکووری ئەتڵەسی و ئاماژەی بەوەکرد، عێراق هەموو ئاڵنگارییەکانی تێپەڕاندووە و ئەمڕۆ نوێنەرایەتی پایەیەکی سەرەکی سەقامگیری دەکات لە ناوچەکەدا.

باسی لەوەشکرد: سودانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە یەکگرتوویی عێراق هێزی خۆیەتی و پێویستیشە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی خۆی بگێڕێت لە راگرتنی شەڕ لە ناوچەکە و ئەو پێشێلکارییانەی دژی غەززە ئەنجام دەدرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن