ئاسایشی هەولێر (خەپە شەكرۆكە) دەستگیر دەكات

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 290

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی دەستگیركردنی لایڤچیەكی تیك تۆك كە بە (خەپە شەكرۆكە) ناسراوە، دەدات و رایدەگەیەنێت، پیشتر بەڵێننامەی داوە كە نەبێتە هۆكاری تێكدانی بەها كۆمەڵایەتییەكان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10-9-2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبار (ش ، ف ، ح) مان دەستگیركرد، كە كەسێكی چالاكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك و ناسراوە بە (خەپە شەكرۆكە)، لەگەل تۆمەتبارێكی هاوڕێی بەناوی (أ ، خ ، أ) بە تۆمەتی تەقەكردن و بەكارهێنانی چەكی بێ مۆڵەت.

لە روونكردنەوەی ئاسایشی هەولێردا ئاماژە بەوەكراوە تۆمەتبار (ش ، ف ، ح ) شەوانە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك لایڤ دەكاتەوە و لایڤەكانی ناڕەزایی خەڵكی لێدەكەوتەوە، لەسەر ئەو بابەتە دووجار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشەوە ئاگادار كراوەتەوە و بەڵێننامەی داوە كە لایڤەكانی لە (تیك تۆك) سنوردار بكات و نەبێتە هۆكاری تێكدانی بەها كۆمەڵایەتییەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن