راچڵەكین-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل، سەرچاوە ئاگادارەكانیش دەڵێن، مەبەست لەو سەردانە دەرخستنی پشتیوانی ئەمریكایە لە تەلئەبیب.
ماركۆ رۆبیۆ، پێش جێهێشتنی واشنتۆن رایگەیاند، ناكۆییەكان لەبارەی هێرشەكەی سەر قەتەر، هیچ لە پشتیوانییەكانی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل كەم ناكاتەوە. وەك فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە.
سەردانەكەی رۆبیۆ بۆ ئیسرائیل لەكاتێكدا دێت، فشارە نێودەوڵەتییەكانی لەسەر تەلئەبیب زیادیانكردووە، بەتایبەت دوای هەڵكشانی هێرشەكانی سەر كەرتی غەززە، هەروەك پێش چەند رۆژێك دێت لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان كە تیایدا وڵاتانی خۆرئاوا بەنیازن دان بەدەوڵەتی فەڵەستینیدا بنێن، هەنگاوێك كە ئیسرائیل و ئەمریكا بەتوندی دژی دەوەستنەوە.