ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم لە كۆبوونەوەدایە

کوردستان

21 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 366

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی كێشەی چارەسەرنەكراوی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەدایە.

رۆژی 9ی ئەیلول، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، بڕیاری دا دۆسیەی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بنێرێت بەهۆی هەبوونی رای جیاواز لەنێوان هەولێرو بەغداد لەبارەی رێژەی ئەو داهاتە نانەوتیانەی كە پێویستە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە رادەستی عیراق بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئەیلولی 2025 ئەنجوومەنی دەوڵەت یەكەم دانیشتنی خۆی لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدات، بەڵام دیار نییە هەر ئەمڕۆ راسپاردەكانی خۆی دەردەكات یاخود نا؟

ئەنجوومەنی دەوڵەت كە پێشتر ناوی "ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت" بووە، لەساڵی 1929 دامەزراوە، لەساڵی 1933 یاساكەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی بڵاوكراوەتەوە. لەو كاتەوە بۆچوون و بڕیاری خۆی لەبارەی بابەتە كارگێڕییەكان لە عێراق دەدات.
 
پێشتر بەشێك بوو لە وەزارەتی دادی عیراق، بەڵام دوای هەمواركردنەوەی یاساكەی وەكو دەستەیەكی سەربەخۆ ناسێندرا كە ئەركی دادگای كارگێڕی و فەتوا و داڕشتنە یاساییەكان دەبێت، ئەنجوومەنەكە بە مەرجەعی بڕیار و دادگا كارگێڕییەكان لە عیراق هەژمار دەكرێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن