راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور كەسێكیان بەتۆمەتی كوشتنی گەنجێك لە ناحیەی خورماڵ دەستگیركرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئەیلولی 2025 لەناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە گەنجێك كوژرا، ئەو كات بكوژەكەی هەڵات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە::" لەسەر ئەم ڕووداوە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەنجامدراو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد، لەماوەی كەمتر لەكاتژمێرێكدا، توانرا تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت و بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربكرێت و لەكاتی لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەیدا ناوە."
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:"لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی(٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە."