ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم بڕیاری چیدا؟

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 494

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی دەوڵەت یەكەم دانیشتنی تایبەتی سەبارەت بەداهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان لەشاری بەغداد ئەنجامدا.

لەدانیشتنەكەدا ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیاریداوە رۆژی سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025 درێژە بەدانیشتنەكەی بدات، هاوكات داوای لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە دوو راوێژكاری هەردوو وەزارەتی دارایی و داد ئامادەی دانیشتنەكە بكات.

بڕیارە لەو دانیشتنەداو بەئامادەبوونی دوو راوێژكارەكەی وەزارەتی دارایی و دادی هەرێم، گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەنجوومەنی دەوڵەت هەوڵدەدات پێش دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، راپۆرتی خۆی پێشكەش بكات، ئەگەر نەتوانرا، ئەوا رۆژی چوارشەممە پێشكەشی دەكات. 

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن