بوومەلەرزەیەكی بەهێز هیندستانی گرتەوە

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 215

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەكی بەهێز باكووری رۆژهەلاتی هیندستانی گرتەوەو لەچەند وڵاتێكی دەوروبەریش هەستی پێكرا.

میدیاكانی هیندستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 14-9-2025، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.8 پلە بەپێوەری رێختەر، شاری ئودالگوری لە ویلایەتی ئاسام-ی باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە روویدا و لەهەردوو وڵاتی بەنگلادیش و بۆتان-یش هەستی پێكراوە.

بوومەلەرزەكە لە قووڵایی پێنج كیلۆمەتر روویداوەو تائێستاش زیانە گیانی و داراییەكانی بوومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن