هەسەدە سەركردەیەكی باڵای داعش دەستگیر دەكات

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین -

هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا لە دێرەزوور، سەركردەیەكی باڵای گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیر دەكەن.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 14-9-2025، هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە بە هاكاریی هێزە ئاسمانی و زەمینییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارۆچكەی شحێل لە گوندەوارەكانی پارێزگای دێرەزوور ئەنجامیاندا، سەركردەیەكی باڵای گروپی تیرۆریستی داعشیان دەستگیركرد.

ئۆپەراسیۆنەكەی هەسەدە، لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتە سەربازییە فراوانە دێت كە بەهاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی فورات دەستیان پێكردووەو تائێستاش دەیان تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە و دەستیشیان بەسەر سەدان چەك و تەقەمەنیی جۆراوجۆردا گرتووە.

ئۆپەراسیۆنەكانی هەسەدە لەدوای زیادبوونی جموجۆڵ و كردەوە تیرۆریستییەكانی چەكدارانی داعش دێت لەسنووری پارێزگای دێرەزوور، كە لەماوەكانی رابردوودا چەندین هێرشی چەكدارییان كردووەتە سەر هێزەكانی هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆی باكووری سووریا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن