ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بێرنلی.
کوڕانی ئارنی سلۆت توشی سەختییەکی زۆر بوونەوە تاکوو توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن، یارییەکەش بە گۆڵێکی محەمەد سەڵاح کۆتایی هات لە خولەکی 93دا بە لێدانی سزا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول لەکۆی چوار یارییدا چوار سەرکەوتنی هەیە و بە 12 خاڵ لە پێشەنگی خولەکدایە.
ڤیدیۆ: