راچڵەكین -
پارێزگاری كەركوك، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سكرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، داوای ناردنی لیژنەیەكی باڵا دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە قەرەباڵغی بازگەكان و جەنجاڵی بارهەڵگرەكان.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند: پەیوەندییەكی تەلەفۆنیم لەگەڵ فەریق عەبدولكەریم سودانی، سكرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەنجامدا و داوای ناردنی لیژنەیەكی باڵام كرد بۆ لێكۆڵینەوە لە قەرەباڵغی بازگەكانی كەركوك و جەنجاڵی بارهەڵگرەكان.
پارێزگاری كەركوك ئاماژەی بەوەكردووە، سودانی دووپاتیكردەوە كە لەم هەفتەیەدا لیژنەكە دەنێردرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا.