لەسلێمانی دوو كەس بەم تۆمەتە دەستگیركران

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 283

راچڵەكین-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند كە تۆمەتبارن بە دزینی بڕێكی زۆر ئاڵتوون و دراو.

ئەمڕۆ دوو شەممە 15ی ئەیلولی 2025 پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی (١٢٦) ملیۆن دینارو نزیكەی ٦٠ مسقاڵ ئاڵتوونی لێ دزراوە،  مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن. هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێك لەپارە دزراوەكەدا."

ئەوەش روونكراوەتەوە:"تۆمەتباران (ب، ع، ع لەدایكبووی ١٩٩٩ - م، م، إ لەدایكبووی ٢٠٠٠ ) دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادا ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە."



 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن