راچڵەكین-
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان-ی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بەرەو زیندانی ئیمراڵی بەرێكەوتن بۆ بینینی ئۆجەلان.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025 سێ لەپارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان كە پێكهاتوون لە، جەنگیز بورەكلی، رازیە ئۆستورك، ئیبراهیم بیلمەز كەلەهەمانكاتدا ئەندامی ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی سەدەن، بەرەو گرتووخانەی ئیمراڵی بەڕێكەوتن.
سەردانەكە دوای شەش ساڵ دێت لە دواهەمین سەردانی پارێزەران بۆلای ئۆجەلان لەساڵی 2019 كە هەریەك لە نەورۆز ئویساڵ و رێزان ساریجە، سەردانی دورگەی ئیمراڵییان كرد.