راچڵەكین-
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لیستی ناوی كارمەندانی ناوەندەكانی دەنگدانی لەرۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاوكردەوە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 177 هەزاریان لەهەرێمی كوردستانن.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لیستی ناوی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاوكردەوە؛ دوای ئەوەی رۆژی یەكشەممە تیروپشك بۆ ناوەكان كرا.
بەگوێرەی ئەو لیستەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە، 823 هەزار و 187 كەس وەك كارمەندی ناوەندەكانی دەنگدان وەرگیراون، لەو ژمارەیەش 177 هەزار و 555 كارمەند لەهەرێمی كوردستان وەرگیراون. لیستی ناوی كارمەندانی كۆمسیۆن بۆ رۆژی هەڵبژاردن:
- سنووری سلێمانی و هەڵەبجە
-سنووری هەولێر
-سنووری دهۆك
-سنووری كەركوك
-سنوری نەینەوا