نوێترین لێدوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 190


راچڵەكین-

وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:" كێشەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوت بەرەو چارەسەركردن دەڕۆن."

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025 كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكۆبوونەوەی لەگەڵ لیوجیون كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین لە هەرێمی كوردستان، باسیان لە هەنگاوەكانی دەستكردن بەهەناردەكردنەوەی نەوت كردووە.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بە چارەسەركردنی كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كرد كە بەمنزیكانە ڕوو لە چارەسەركردن دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن