راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان
راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو کەسانەوە بڵاوکردەوە کە بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر
بۆ سعودییە دەستگیرکراون.
دەقی راگەیەندراوەکەی حەج و عومرەی هەرێم:
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان سەر بە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت کە ئەو چەند کەسەی لە سعوودیە دەستگیر
کراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین و
خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئەوە
روون دەکاتەوە کە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و خاوەن کۆمپانیا بەرێزەکان بەو
پەرێ رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی
کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دوور پەیوەندی بەو پرسەوە
نییە و بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت هیچ
بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەو کەسانەی لە شاری مەدیینە دەستگیر کراون وێنەکانیان لە
میدیا سعوودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئەمانە دانیشتووی
کام شوێن و کام ناوچەن.
لە کۆتایدا رایدەگەیەێنت کە پەیوەندی و هەماهەنگیییەکی
توندو توڵ و پتەومان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق و هەموو دەزگاکانی دیکەی
حکومەتی فیدراڵ هەیە و هەر رێنمایەکیش لە دەستەی حەج و عومڕەی عیراقییەوە دەرچووبێت
وەکوو خۆی جێ بەجێ کراوە بۆ بەرچاو روونی هەمووان کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە
سعوودیە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە وڵاتی ئێراق و هەرێمی کوردستانیش
بەشێکە لەو دەستکەوتە لە نێوان هەموو شاندی وڵاتانی جیهان