وادەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیاران ئاشکرا دەکرێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 201

راچڵەکین- 

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیاران بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بڵاویکردەوە: بڕیارە لەم نزیکانە بڕە پارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتەکەمان.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکانی هەرێم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن