راچڵەكین -
وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت، ماوەی تۆماركردنی ناوی حاجیان تا رۆژی 26ی ئەیلول درێژدەكرێتەوەو دوای ئەم رێكەوتە، ماوەكە كۆتایی دێت و درێژ ناكرێتەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ هاووڵاتیان، لەسەر فەرمانی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری، ماوەی ناونوسینی حاجیان درێژكرایەوە بۆ 26-9-2025 تا كاتژمێر 12ی شەو.
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەكردوە، لەدوای ئەم رێكەوتەوە ماوەی ناونوسینی حاجیان كۆتایی دێت و درێژ ناكرێتەوە، ئەمەش وەك دەرفەتێك بۆ ئەوانەی نەیانتوانیوە ناویان لە سیستمی نوێ تۆمار بكەن.