سلێمانی.. هەردوو شەقامی مەلیك مەحمود دادەخرێت

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 179

راچڵەكین -

بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوەو قیرتاوكردن، لە كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆوە هەردوو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەڕووی هاتوچوۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی كارەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە نۆژەنكردنەوەو قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-9-2025، لەكاتژمێر 7ی ئێوارە، هەردوو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دادەخرێت.

داخستنی هەردوو شەقامەكە بەم شێوەیە دەبێت:

شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەبەردەم بەنزینخانەی (بینایی بەئاڕاستەی ڕۆیشتن بەرەو مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران) و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەبەردەم (گەراجی پاسەكانی بەختیاری تازە بەئاڕاستەی ڕۆیشتن بەرەو چێشتخانەی یۆرۆ) وەك لە نەخشەكەدا دیاریكراوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوای لە شۆفێران كردووە، شەقامە لاوەكییەكان بەكاربهێنن وەك جێگرەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن