ڕاچڵەکین سپۆرت -
خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی ماوەیەکی زۆرە لە یارییگاکان دوور نەکەوتەوە، دوای ئەوەی بەم دواییە لەلایەن یانەی فەنرباخچە دوورخرایەوە بەهۆی سەرنەکەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگ، ڕاهێنەرە تایبەتەکە دەستبەجێ شوێنی داهاتووی خۆی دۆزیەوە.
بەگوێرەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران، مۆرینیۆ ئەمڕۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ بەنفیکا واژۆکردووە، کە تا مانگی حوزەیرانی 2027 بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەی دوێنێ بە زارەکی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
دەستبەکاربوونی مۆرینیۆ دوای ئەوە دێت، سەرۆکی یانەکە و ڕوی کۆستا، یاریزانی پێشووی نێودەوڵەتی پۆرتوگال، دەرکردنی برۆنۆ لاجی ڕاهێنەری پورتوگالیان ڕاگەیاند، ئەوەش دوای شکستە شۆککەرەکەی بەنفیکا لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر قەراباگی ئازەربایجانی بە ئەنجامی 3-2 لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.
دوای ئەوەی مۆرینیۆ وەک یاریدەدەری بۆبی ڕۆبسۆن و لویس ڤان گالی هۆڵەندی لە بەرشەلۆنە کاری کرد، یەکەم پۆستی ڕاهێنەرایەتی لە یانەی بەنفیکا لە ئەیلوولی 2000 وەرگرت، بەڵام دوای تەنها 11 یاری وازی هێنا.
پاشان ڕۆیشت بۆ ڕاهێنەرایەتی لیریا، پاشان یەکەم سەرکەوتنەکانی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ بەدەستهێنا و لە ساڵی 2003 و چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا.
جۆزێ مۆرینیۆ لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ یانەی بەنفیکا ڕووبەڕووی یانەی ڕیال مەدریدی کە پێشتر ڕاهێنەری بوو دەبێتەوە.