پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 167

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی شەو، لەقۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگا و هاندەرانی خۆی دەبێتە میوانی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی.

هانزی فلیک ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە توانای گرنگترین یاریزانی یانەکەی لامین یامال بێبەش دەبێت، بەڵام لەکۆتا ڕاهێنانەکان دی یۆنگ گەڕایەوە و دەتوانێت ئەمشەو یاریی بکات.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

 

گۆڵپارێز: خوان گارسیا.

هێڵی بەرگری: جیرارد مارتین ، کۆبارسی ، ئاراوخۆ ، کۆندی.

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ , پێدری ، فێرمین لوپێز.

هێڵی هێرشبردن، ڕافینیا ، ڕاشفۆرد ، لیڤاندۆڤسکی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن