سوپای ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر لوبنان دەستپێدەكاتەوە

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 155

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەكانی بۆسەر لوبنان دەستپێدەكاتەوەو چەند ناوچەیەكی باشوروی ئەو وڵاتەی بۆردومانكرد.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-9-2025، زنجیرەیەك هێرشمان كردە سەر چەند شارۆچكەیەكی باشووری لوبنان، كە ئامانج لێی لەناوبردنی پێگە سەربازییەكانی حزبوڵڵای لوبنانی بوو.

بەر لە ئەندامدانی هێرشە ئاسمانییەكە، سوپای لوبنان دانیشتووانی ئەو شارۆچكانەی باشووری لوبنانی ئاگاداركردبووە كە پێویستە لەپێناو سەلامەتی خۆیان، ناوچەكانیان جێبەهێڵن و روو لە ناوچە ئارامەكانی وڵاتەكەیان بكەن.

هاوكات، میدیاكانی لوبنان بێ ئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی ژمارەی قوربانیانی هێرشەكانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بكەن، بڵاویانكردەوە، بەر لە هێرشەكە، ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی باشووری وڵات ماڵ و حاڵیان جێهێشت و بەپەلە هەڵاتوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن