بەغدا لەسەر چوونی هێزێكی عیراق بۆ ناو خاكی سووریا دێتەدەنگ

عێراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 176

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن هێزێكی عیراق سنووری سووریای بەزاندووە و دواتر كشاوەتەوە، روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: هیچ هێزێك سنووری ئەو وڵاتەی نەبەزاندووە و سنوورەكانیش بە تەواوەتی كۆنترۆڵ كراون.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-9-2025 بڵاویكردەوە، ئەو زانیارییانەی رەتكردەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، لەوانەش بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا دەردەكەوێت هێزێكی عیراق سنووری سووریا دەبەزێنێت و دوای چوونە ناو خاكی ئەو وڵاتە، دەكشێتەوە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، هیچ هێزێكی عیراق سنووری سووریای نەبەزاندووە، سنووری نێوان هەردوو وڵات بە تەواوەتی لەلایەن فەرماندەیی هێزەكانی سنوور-ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، كۆنترۆڵكراوەو بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێریی دەكرێت لەسرە بنەمای رێزگرتن لە هێڵی سنووری نێوان عیراق و سووریا.

وەزارەتی ناخۆی عیراق ئەوەشی روونكردووەتەوە كە جووڵەی هێزە سەربازییەكان تەنها لەناو خاكی عیراق و بەپێی رێنماییە كارپێكراوەكان ئەنجام دەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن