راچڵەكین -
شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین بەشێك لە ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە، كەشناسیی عیراقیش پێشبینی دەكات سبەینێ چڕیی خۆڵبارینەكە لەسەر ناوچەكانی ناوەڕاست رۆژئاوای وڵات زیاتر بێت.
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی رۆژئاوای عیراق دەگرێتەوەو تا سبەینێ هەینی زۆربەی ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست و رۆژئاوا دەگرێتەوە و شەپۆلەكەش چڕتر دەبێت، بەڵام رۆژی شەممە 20-9-2025 كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەكە زۆر كەمدەبێتەوەو تەنها لە ناوچە بیابانەكان بەدی دەكرێت.
كەشناسیی عیراق پێشبینیشی كردووە لە سبەینێوە گۆڕانكاریی لە پلەكانی گەرما رووبدات و كەشوهەوا فێنك ببێت، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان و زۆربەی ناوچەكانی باكوور و رۆژئاوای عیراق، بەڵام ناوچەكانی باشوور تا كۆتایی ئەم مانگە لەژێر كاریگەریی گەرمادا دەمێنێتەوە.