راچڵەكین-
قائیمقامیەتی شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی پاككردنەوە و هێڵكاری بۆ شۆستە و شەقامەكانی ناوی تونێلی پێشرەو، بۆ ماوەی چوار شەو دادەخرێت.
قائیمقامییەتی شارباژێڕ بڵاویكردووەتەوە، شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەكەنەوە بە مەبەستی پاككردنەوە و هێڵكاری بۆ شۆستە و شەقامی ناو تونێلی پێشرەو، لە شەوی شەممە لەسەر یەكشەممەوە بەرواری ٢٠ لەسەر ٢١ـی ئەم مانگە بۆماوەی چوار شەو لە كاتژمێر ۱۱ شەو بۆ ٦ یـی بەیانی تونێلەكە دادەخرێت.