هۆكاری كوژرانی دوو كارمەندی دژەتیرۆری عیراق ئاشكرا دەكرێت

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 305

راچڵەكین -

شانەی راگەیاندنی ئەمنی راگەیەندراوێك لەبارەی كوژرانی دوو كارمەندی هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوەو ئەفسەرێكی دەزگای هەواڵگریش بریندار بووە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە 21-9-2025، بڵاوكرایەوە كە دوو كارمەندی هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق لەسنووری پارێزگای ئەنبار كوژران، شانەی راگەیاندنی ئەمنی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، هێزێكی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی و دژەتیرۆری ئەنبار بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عیراق، هەڵمەتێكیان بۆ ناوچەی راوە لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر هێزی ئاسمانی پێگەكانی داعشی لەو ناوچەیە بۆردومان كردبوو.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی پشكنینی ناوچەكە و پووچەڵكردنەوەی چەند بۆمبێكی چێندراوی داعش، یەكێك لە بۆمبەكان بە هێزەكەدا تەقییەوەو لەئەنجامدا، دوو كارمەندی دژەتیرۆر گیانیان لەدەستدا و ئەفسەرێكی دەزگای هەواڵگرییش بریندار بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن