سەدر سوپاسی چەند وڵاتێك دەكات

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 214

راچڵەكین-

رێبەری رەوتی سەدر سوپای چەند وڵاتێك دەكات لەبەرامبەر راگەیاندنی داننانیان بەدەوڵەتی فەڵەستیندا و دەڵێت:"شەپۆلی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین، زایۆنی نیگەران كردووە."

موقتەدا سەدر لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" لەبارەی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن چەند وڵاتێك نوسیوویەتی: "" شەپۆلی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین، زایۆنی نیگەران كردووە، چونكە ئەنجامی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین، بە واتای دانپێدانان بە قودس و سەپاندنی سزا بەسەر ئەوانە دێت كە ھێرش دەكەنە سەر دەوڵەتی دانپێدانراو و گەلەكەی، ئینجا كوشتن بێت یان دەربەدەركردنیان".

موقتەدا سەدر، لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت: "سوپاسی ئەو وڵاتانە دەكەم كە دانیان بەدەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە، بەتایبەتیش ئیسپانیا".

پێشتر ژمارەیەك وڵات وەك فەڕەنسا، بەریتانیا، كەنەدا و ئوستڕالیا ڕایانگەیاندبوو كە لە ئەم مانگەدا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن