كۆمسیۆن هۆشداری دەدات لەم كارەو دەڵێت سزاكەی دەگاتە بەندكردن

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 228


راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، سزای دڕاندن یان شێواندانی وێنەی كاندیدەكان و بانگەشەكانی هەڵبژاردن دەگاتە بەندكردنی ئەو كەسانەی ئەنجامی دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلولی 2025 عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، كۆمسیۆن لیژنەی چاودێری هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن پێكدەهێنێت، هاوكات هێزە ئەمنییەكان رۆڵی بەرچاویان دەبێت لە پارێزگاریكردن لە بانگەشەكانی هەڵبژاردن.

وتیشی، كاری ئەو لیژنەیە چاودێری و تۆماركردنی ئەو پێشێلكاریانەیە كە بەرامبەر بانگەشەكانی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێن وەك دڕاندن، شێواندن و سوتاندنی بانگەشەكان لەلایەن ركابەرەكانەوە.

عیماد جەمیل، وتیشی، كۆمسیۆن سزای سەرجەم ئەو كەسو لایەنانە یاخود ئەو كاندیدانە دەدات كە بەبەڵگە بسەلمێنرێت پێشێلكاری بەرامبەر بانگەشەكانی كاندیدێكی تر ئەنجامداوە.

وتیشی، سزاكان خۆیان لە دوورخستنەوەی ئەو كاندیدە دەبینن، یاخود پێبژاردنی پێ دەكرێت و سزاكانیش دەگەنە ئاستی بەندكردن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن