روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

کوردستان

25/09/2025     ژمارەی بینراو 651

راچڵەکین-
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

سامان سیوەلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: داواکاری ئێمە بە نووسراوی ژمارە ( ١٨٩٧٠) لە ڕێککەوتی ٢٦ ی ٨ ی ٢٠٢٥ ئەوەبووە کە وەزارەتە (مەدەنییەکان) ، ئەگەر وەزارەتەکەی ڕەزامەند بوو کە  فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە و زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو ئارەزوومەند بوون دەتوانن تەنسیب بن بۆ وەزارەتی پەروەردە.

دەقی روونکردنەوەکە:

ژمارەیەک لە فەرمانبەران و ڕۆژنامەنوسان پرسیار دەکەن ئایا وەزارەتی پەروەردە داوای کردوە کە هەڵگرانی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی و ئاداب و زانستەکان و پسپۆڕییە نزیکەکانی هاوشێوە لە میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەنسیب بێنە وەزارەتی پەروەردە ؟ بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ڕووندەکەینەوە داواکاری ئێمە بە نووسراوی ژمارە ( ١٨٩٧٠) لە ڕێککەوتی ٢٦ ی ٨ ی ٢٠٢٥ ئەوەبووە کە وەزارەتە (مەدەنییەکان) ، ئەگەر وەزارەتەکەی ڕەزامەند بوو کە  فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە و زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو ئارەزوومەند بوون دەتوانن تەنسیب بن بۆ وەزارەتی پەروەردە ، ئەو داواکارییەی وەزارەتمان تەنها وەزارەتە مەدەنیەکان دەگرێتەوە نەک وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوە هاوشێوەکانیان .
سامان سیوەیلی
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن