كۆمسیۆن ناوی كاندیدانی هەڵبژاردن پەسەند دەكات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 135


راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەی پەسەندكردنی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئەیلولی 2025 عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیايی كۆمسیۆن بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە:" لەم هەفتەیەدا ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پەسەند دەكرێت."

وتیشی:" پرۆسەی بەدواداچوون بۆ كاروباری كاندیدان لە رووی یاسایی و ئاسایش لەچەند رۆژی داهاتوودا كۆتایان دێت."

ئاماژەی بەوەشكرد:" ئەم هەنگاوە بەشێكە لە ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ گەرەنتیكردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی شەفاف و دادپەروەرانە، بە پێی یاسا و رێسا بەركارەكان، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی سەرجەم پابەندییە ئەمنی و یاساییەكانی پەیوەست بە كاندیدەكان."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن