دەیان بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 307

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایدەكات لەماوەی مانگێكدا دەیان بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و دەستبەسەر زیاتر لە 250 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریشدا گیراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ یەكشەممە 28-9-2025، لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانی تایبەت بە نەهێشتنی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر، هێزەكانیان 59 كەسیان لەچەند شارێكی عیراق بە تۆمەتی بازرگانیكردن و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەماوەی ئەم مانگەدا زیاتر لە 250 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە، كە لەلایەن بازرگانەكانەوە ئامادەكرابوون بۆ فرۆشتنی لەناوخۆی عیراقدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن