خوێندكاران دەتوانن خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەن

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 455


راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی نیشاندا بە ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان بۆ ئەو خوێندكارانەی لە خولی یەكەم و دووەمدا لەوانەیەك یان چەند وانەیەك دەرنەچوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئەیلولی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، كۆبوەوە.

یەكێك لەو بڕیارانەی لەكۆبوونەوەكەدا رەزامەندی لەسەر دراوە، لەمەودوا خوێندكارانی پۆلی 6 و 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەتوانن خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان لەهەر وانەیەكدا ئەنجامبدەن كە نەیانتوانیوە لەخولی یەكەم و دووەمدا تیایدا دەربچن.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن