ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنەكانی تا كاتێكی نادیار دواخست

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین-

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران لەداوهەمین دانیشتنداو نزیكبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تا كاتێكی نادیار دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2025 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر 11 پرۆژە یاسا، كۆتا دانیشتنی خۆی بەر لەدەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنە ئەنجامبدات، بەڵام سەرباری ئەوەی دانیشتنەكە بۆ ماوەی 30 خولەك دواخرا، بەڵام دواجار دانیشتنەكە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

یەكێك لەهۆكارەكانی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لەدانیشتنەكاندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەندێكیان سەرلەنوێ خۆیان كاندید كردووەتەوەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن، بەشێكی تریان پێیانوایە خولەكە تەواو بووەو سەرۆكایەتی پەرلەمان ناتوانێت هیچ رێكارێكیان لەدژ بگرێتەبەر، هەندێكی تریان لە گەشتكردنن بۆ دەرەوەی عیراق.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن