دیلا فیۆنتی لە دژی هانسی فلیک دەوەستێتەوە

وەرزش

03/10/2025     ژمارەی بینراو 269

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ هەینی لویس دی لافیۆنتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی ئەو یاریزانانەی ڕاگەیاند کە بۆ کامپی مەشقەکانی مانگی تشرینی یەکەم دەچنە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە 11 و 14ی تشرینی یەکەمدا دوو یاری لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر جۆرجیا لە ئێلچی و بولگاریا لە ڤایادۆلید ئەنجام دەدات، لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2026، کە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بە بەشداری 48 تیپ بەڕێوەدەچێت.

لویس دی لا فیۆینتی بڕیاریدا لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بانگهێشت بکات، سەرەڕای ئەوەی یانەکەی ڕەخنەی لە خستنەڕووی لە کەمپەکەدا هەبوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یاریزانە لاوەکە بەم دواییە لە پێکانێکی ماسولکەکانی چاکبووەتەوە کە نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە. لە یاری کۆتایی لالیگادا بەشێوەیەکی یەدەگ بەشداری کرد و دواتر ئێوارەی چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان بەشێوەی سەرەکی یاریی کرد.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ناچاربووە بانگهێشتی فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە و سامو ئۆمۆرۆدیۆنی هێرشبەری یانەی پۆرتۆ بکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ڕیزەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەهۆی ژمارەیەک پێکانەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە ئەو دووانە ئاستێکی نایابیان پێشکەش کردووە، فێران تۆرێس لە 9 یاریدا بۆ بەرشەلۆنە پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و یەک ئەسیستیشی کردووە، هاوکات سامو ئۆمۆرۆدیۆن لە 6 یاریی خولی تۆپی پێی پورتوگالدا 5 گۆڵی تۆمارکردووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی، لویس دی لا فیۆینتی باسی لە تۆمەتی هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کرد کە پێکانەکەی لامین یامال لە کاتی کەمپی مەشقەکانی مانگی ڕابردوودا قورستر کرد و ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ناکۆکی لەگەڵ فلیکدا نییە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من لە پشوودا بووم، بەڵام سەرم سوڕما لە لێدوانەکانی فلیک سەبارەت بە یامال، بەتایبەتی کە پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردە نیشتمانییەکان کاریان کردووە و بەڕێوەبەری تەکنیکی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بووە.

سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاهێنەری بەرشەلۆنە پێش ئەوەی بانگهێشتی یامال بکات، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وەڵامی دایەوە و وتی: وەک دەزانن دوو یاری زۆر گرنگ ئەنجام دەدەین، ئەوە ئەوەیە کە بەڕاستی گرنگە، ئەوەی تر گرنگ نییە، هەمووان قسەیان کردووە و بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە.

دی لا فیۆنتی بەرگری لەو تۆمەتە کرد کە لامین یامال لە بەرامبەر تورکیادا بە پێکانەوە یاریی کردووە، "هەمیشە ڕاستییەکان دەڵێم، ئەوەی ڕوویدا ئەوەیە کە دوای یارییەکە لامین هەستی بە هەندێک ئازار کردووە، من هەرگیز یاریزانێکی پێکانم نەخستۆتە یاریگا، من دۆخەکەم ڕوونکردەوە، هەروەها ستافی پزیشکیش هەروا. لەو کاتەدا نەمدەزانی دوای یارییەکە تووشی ئازار دەبێت".

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێداگری کرد و وتی: نەخێر، هیچ هەڵەیەکم نەکردووە لە بەشداری کردنی لامین یامال، تەنها بڕیار دەدەم بانگهێشتی ئەو یاریزانانە بکەم کە لە ڕووی جەستەییەوە باشن بۆ بەشداریکردن لە یارییەکان لە کاتی هەر کەمپێکی مەشقکردندا، دەستبەجێ بڕیار دەدەم هەر یاریزانێک لە یاریگاکان دووربکەمەوە ئەگەر بە مەترسیدار بزانم بەشداریکردنی لە یارییەکاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن