راچڵەكین-
وەزارەیت دارایی حكومەتی عیراق رەتیدەكاتەوە نیازێك هەبێت بۆ كەمكردنەوەی مووچەی كارمەندانی سوپاو پۆلیسی عیراق یاخود خەرجنەكردنی.
ئەمرۆ دووشەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2025 وەزارەتی دارایی عیراق لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كەلە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە لەبارەی هەبوونی نیازێك بۆ كەمكردنەوەی مووچەی ئەندامانی سوپاو كارمەندانی پۆلیس لەمانگی داهاتوودا یاخود خەرجنەكردنی.
وەك لەروونكردنەوەكەدا هاتووە:" ئەو دەنگۆیانە تەواو دوورن لەراستییەوە."
وەزارەتی دارایی عیراق دەڵێت:" موچە بەگوێرەی یاساو خشتە زەمەنی پەسەندكراو خەرج دەكرێت و، دۆخی دارایی بەو جۆرە بەڕێوەدەبێت كە زامنی بەردەوامی جێبەجێكردنی پابەندییەكان بكات بەرامبەر بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.