بەهۆی خواردنی خۆراكی خراپبوو دەیان كەس ژەهراوی دەبن

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 365

راچڵەكین -

لەقەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك، دەیان كەس بەهۆی خواردنی خۆراكی خراپوو، دووچاری ژەهراویبوون هاتن و رەوانەی نەخۆشخانە كران.

رووداوەكە ئەمڕۆ هەینی 10-10-2025 لە سنووری قەزای حەویجە روویداوە، لە ئاهەنگێكی بووك گواستنەوەدا ، زیاتر لە 50 كەس لەكاتی نانخواردندا ژەهراوی بوون و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە كران.

بەوتەی سەرچاوەیەكی تەندروستی حەویجە، هۆكاری ژەهراویبوونەكە، خواردنی خراپبوو بووە، لە ئێستاشدا چارەسەری پێویستیان كراوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن