راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە شەودا دەگۆرێت بۆ پەڵە هەورو، لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ نیمچە هەور. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبیتەوە بە (1-2) پلە ی سیلیزی.
سبەینێ دووشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2025 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پاریزگای دهۆك و هەولێر ئاسمان نیمچە هەور و هەندی كات دەگۆریت بۆ هەوری تەواو , لەگەڵ كاریگەری نزمە پالەپەستۆیەكی لاواز لەسەر سنورەكانی ئەم دوو پاریزگایە كە بە شیوەی نمە بارانی پچڕ پچڕی كاریگەری دەبیت، لە كاتەكانی بەیانی زوو كاریگەری ئەم حاڵەتە لەسەر ناوچە سنوورییەكان دەبێت.
پلەكانی گەرما كەمیك نزم دەبیتەوە، لە ناوچە شاخاوییەكان كاریگەری ئەم نزمبوونەوەیە زیاتر دەبیت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 23 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 25 پلەی سیلیزی
كەركوك : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی