ڕاچڵەکین سپۆرت -
جۆشوا کیمیچی یاریزانی یانەی بایرن میونشن دووپاتی کردەوە کە هاری کەینی هاوڕێی یاری بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ناکات، کە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان.
کیمیچ ستایشی ڕۆحی بەکۆمەڵی تیپەکەی کرد و ڕایگەیاند کە ڕۆڵی دەبێت لە بەدەستهێنانی نازناوەکان، کە لە کۆتاییدا سوودی بۆ هاری کەین دەبێت لە بەدەستهێنانی خەڵاتەکەدا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کیمیچ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی لە لایەن کەینەوە وتی، ئامانج لێی بەدەستهێنانی شتە پێویستەکانە وەک تیپێک بۆ ئەوەی بتوانێت خەڵاتی تاکەکەسی بەدەستبهێنێت، بەڵام بەگشتی کاتێک هاری لە یاریگادایە، ئەو بڕوایە بەدەست ناهێنم کە یاری بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی یان هەر خەڵاتێکی تاکەکەسی دەکات.
کیمیچ ئاماژەی بەوەشکرد، هاری کەین یاریزانێکی زۆر کامڵ و تەواوە و خۆی بۆ یانەکە ماندوو دەکات، هەرگیز نەمبینیوە لە ژووری جلگۆڕین دڵتەنگ بێت، تەنانەت دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنمان بەدەستهێنا و گۆڵی نەکرد، ئەو تەنها دەیەوێت هاوڕێکانی ئەنجامی باش بەدەست بهێنن و بدرەوشێنەوە.
یاریزانەکە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: هاری کەین یاریزانێكی زۆر تایبەتە، وە زۆر بەنرخە بۆ ئێمە لە تیپەکەدا.