فۆتۆ: راچڵەكین - ئیبراهیم فەتاح
راچڵەكین -
ئەمشەو نرخی بەنزین لە سلێمانی بەرزدەبێتەوەو هەر لیترێك گازوایلیش 175 دینار دەچێتە سەر نرخی ئێستای.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەنزینخانەیەكی شاری سلێمانییەوە دەست پەیامنێری راچڵەكین كەوتووە، بڕیارە لەدوای كاتژمێر 12ی ئەمشەو نرخی بەنزین و گازوایل لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بەرزببێتەوە، بەجۆرێك نرخی هەر لیترێك گازوایل 175 دینار دەچێتە سەر نرخی ئێستای، نرخی بەنزینیش بەهەر سێ جۆرەكەی نۆڕماڵ، موحەسەن و سوپەر، بۆ هەر لیترێك 50 دینار بەرزدەبێتەوە.
بۆ زانینی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و گازوایل، راچڵەكین چەند جارێك پەیوەندی كرد بە بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون.