وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانیی دەكاتە سەر ناوچەكانی باشووری لوبنان و ژمارەیەك بنكە سەربازیی و عەمباری چەك و تەقەمەنیی حزبوڵڵا خاپوور دەكات.
میدیای فەرمیی لوبنان، بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆكەی جەنگیی و درۆن-ەوە، 9 هێرشی كردە سەر ناوچە جیاجیاكانی باشووری ئەو وڵاتە و زیانێكی گەورەی بە ژێرخانی ئەو ناوچانە گەیان.
هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل، ناوچەكانی بنت جبێل، بەعلەبەك، نەبەتییە، سەیدا و چەند ناوچەیەكی دیكەی گرتەوە، هەرچەندە تائێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمیی باسی لە بوونی قوربانی لەئەنجامی ئەو هێرشانە نەكردووە، بەڵام هێرشەكان زیانێكی گەورەی بە ژێرخانی ناوچە بۆردومانكراوەكان گەیاندووە.
لەبارەی هێرشەكانەوە، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ژێرخانی سەربازیی حزبوڵلای لوبنانییان كردووەتە ئامانج و ژمارەیەك بنكە سەربازیی و عەمباری چەك و تەقەمەنییان خاپوور كرد.
هەرچەندە نزیكەی ساڵێكە رێككەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا واژۆكراوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل لەو كاتەوە تا ئێستا، سەدان هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر ناوچەكانی باشووری لوبنان كە پێگەی سەرەكیی حزبوڵڵای لێیە و لەئەنجامی ئەو هێرشانەشدا سەدان هاووڵاتی مەدەنی و چەكداری حزبوڵڵا كوژراون.