راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی هەنگاریا دەڵێت، لەئێستادا بۆدابست ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە تایبەت بە دیداری نێوان ڤلادیمێر پوتن-ی سەرۆكی رووسیاو دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا.
ڤیكتۆر ئۆربان، كە هاوپەیمانێكی دێرینی ترەمپ-ەو پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ پوتین هەیە رایگەیاند، دیدارە چاوەڕوانكراوەكەی نێوانیان پەیوەستە بە دۆسێی ئاشتی، ئەگەر بێتو ئاشتی بەدی بێت دەبێتە هۆی هاتنە ئاری قۆناغێكی نوێی گەشەی ئابووری لەنێوان هەنگاریاو ئەوروپا.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، رۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە پایتەختی هەنگاریا لەگەڵ هاوتا رووسییەكەی كۆدەبێتەوە" بەبێ ئەوەی كاتەكەی دەستنیشان بكات" ئەوەش دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین.