ئەمریكا چەك و تەقەمەنیی زیاتر رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2024

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

سوپای ئەمریكا، لەچوارچێوەی بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانی لە رۆژئاوای كوردستان، كاروانێكی دیكەی كەلوپەلی سەربازیی لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات كە ژمارەیەكی زۆر كەرەستەی پێشكەوتووی سەربازیی لەخۆدەگرێت.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 17-10-2025، فڕۆكەیكی بارهەڵگری سەر بە سوپای ئەمریكا، لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتە بنكەی سەربازیی قەسرەك لە باكووری پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان.

فڕۆكە بارهەڵگرەكەی سوپای ئەمریكا چەندین جۆر چەك و كەرەستەی پێشكەوتووی سەربازی باركردبوو، لەوانە چەكی بەرگریی ئاسمانی و راداری پێشكەوتوو و كەلوپەلی نوێی لۆجستی.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا، لەڕێگەی ئاسمان و زەوییەوە دەیان كاروانی لۆجستیی و كەلوپەلی سەربازیی رەوانەی بنكە سەربازییەكانی لە رۆژئاوای كوردستان كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن