دابەشكردنی نەوت لە ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكات

کوردستان

21 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1765

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

سبەینێ پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی سنوری شارۆچكەی تەوێڵە دەستپێدەكات و هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی بە بڕی 104 هەزار دینار پێدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ شەممە 18-10-2025، لەشارۆچكەی تەوێڵە، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دەست پێدەكات و پرۆسەكە رۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت تا لەسنوری ناحیەی بیارە كۆتایی پێدێت.

ئیدارەی ناحیەی بیارە داوای لە دانیشتووانی سنوورەكە كردووە، لەكاتی وەرگرتنی بڕە نەوتەكەدا، كە 200 لیترە و نرخەكەشی 104 هەزار دینارە، كارتی زیرەكیان پێبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن