دانوستان کابول و ئیسلام ئاباد لە قەتەڕ دەستیپێکرد

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1589

راچڵەکین-

بەرپرسانی هەردوو حکومەتی ئەفغانستان و پاکستان گەیشتوونەتە قەتەڕ بۆ ئەنجامدانی دانوستان.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان رایگەیاندووە: شاندێکی باڵای حکومەتی وڵاتەکەمان بە سەرۆکایەتی محەمەد یەعقوب وەزیری بەرگری، بەرەو دەوحە بەڕێکەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئامانجی سەردانەکەی شاندی وڵاتەکەمان بۆ قەتەڕ ئەنجامدانی دانوستانە لەگەڵ پاکستان و بەرپرسانی ئیسلام ئابادیش بۆ هەمان مەبەست لە دەوحەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن