پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە بۆ یاریی بەرامبەر جیرۆنا

وەرزش

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 80

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ کاتژمێر 5:15 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی هەفتەی 9یەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی جیرۆنا دەبێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت و لەم یارییەدا لە توانای چەندین ئەستێرە بێبەش دەبێت لەوانە خوان گارسیا و تێر شتیگن و ئۆلمۆ و گاڤی و فیران تۆرێس و ڕافێنیا و لیڤاندۆڤسکی.

کوڕانی هانسی فلیک هەوڵ بۆ سەرکەوتن دەدەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی بچنەوە پێشەنگی لالیگا.

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی بەرامبەر جیرۆنا ئاشکرا کردووە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

گۆڵپارێز: چیزنی.

هێڵی بەرگری: کۆندی ، ئیریک گارسیا ، کۆبارسی ، باڵدی.

هێڵی ناوەند: کاسادۆ ، فرینکی دی یۆنگ ، پێدری.

هێڵی هێرشبەر: فیرمین لوپێز، لامین یامال ، ڕاشفۆرد.

 

Posible alineación del Barça ante el Girona: Flick ‘reinventará’ el ataque

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن