راچڵەکین-
بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە لە سنووری
پارێزگای سلێمانی، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەننە 12ی شترینی یەکەم،
لە ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی
تەقیەوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
زانیارییەکان ئەوە دەخەنەڕوو، ئەو کەسەی گیانی
لەدەستداوە تەمەنی 25 ساڵ بووە و هۆکاری رووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە
قوربانییەکە سەرقاڵی لەحیمکردنی تانکەرەکە بووە کە تایبەت بووە بە گواستنەوەی سوتەمەنی.