بەڤیدیۆ، چێڵسی شکستی بە نۆتینگهام هێنا

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 730

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 8می خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی ئاسانی بەسەر یانەی نۆتینگهام فۆرێستدا تۆمارکرد.

کوڕانی مارێسکا یارییەکەیان بە ئاسانی بردەوە و توانییان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتن بەدەست بهێنن، هەرسێ گۆڵەکەی بلوز ئەچیامپۆنگ و نیتۆ و ڕیک جەیمس تۆماریانکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی دووەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی لە پرێمەرلیگ بەدەستهێنا و لەکۆی 8 یارییدا کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 14 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە خانەی شەشەمدایە.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن