وادەی كردنەوەی دەروازەی رەفەح لەنێوان میسر و غەززە ئاشكرا دەكرێت

جیهان

19 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1176

راچڵەكین -

باڵیۆزخانەی فەلەستین لە میسر، وادەی كردنەوەی دەروازەی سنووری رەفەح لەنێوان میسر و كەرتی غەززە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: رێگە بە فەلەستینییەكانی نیشتەجێی میسر دەدرێت بگەڕێنەوە بۆ غەززە.

ئەمڕۆ شەممە 18-10-2025، باڵیۆزخانەی فەلەستین لە قاهیرەی پایتەختی میسر راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاشكرایكرد كە رۆژی دووشەممە 20-11-2025، دەروازەی سنووری رەفەح لەنێوان میسر و كەرتی غەززە بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتیان دەكرێتەوەو رێگە بە فەلەستینییەكانی نیشتەجێی میسر دەدرێت بگەڕێنەوە بۆ غەززە.

پێشتریش نوسینگەی هەماهەنگیی كاری حكومەتی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردبوو كە ئامادەكارییەكان بەردەوامن بۆ كردنەوەی دەروازەی سنووری رەفەح لە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی میسر، بۆئەوەی رێگەی هاتووچۆ بە هاووڵاتیان بدرێت، چ ئەوانەی لە كەرتی غەززەوە دەیانەوێ بچنە دەرەوەی وڵات، یاخود بە پێچەوانەوە هاووڵاتیانی دەرەوەی كەرتی غەززە بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.

نوسینگەكەی حكومەتی ئیسرائیل ئاشكراشیكردبوو كە كردنەوەی دەرواەكە تەنها بەمەبەستی هاتووچۆكردنی هاووڵاتیانە و رێگە بە هاتنی كۆمەك و هاوكارییەكان نادرێت بێنە ناو كەرتی غەززە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن