راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تۆزێكی كەم بەتایبەت لە ناوچەكانی باشووری هەرێم.
سبەینێ دووشەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان لە پارێزگای دهوك و ناوچە شاخاویەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵات و باكووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە درەنگانی شەودا لە ناوچەكانی باكووری ڕۆئاوای هەرێم, هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم هەیە.
پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆك : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 23 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 28 پلەی سیلیزی
كەركوك : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی