پاكستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەستی نێوانیان رێكەوتن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین-

هەردوو حكومەتی پاكستان و ئەفغانستان لەسەر راگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست لەنێوانیاندا رێكەوتن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2025 وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، بەرپرسانی ئیسلام ئابادو كابول، دوای گفتوگۆیەكی ئاشتیانە لەدەوحە، رێككەوتن لەسەر راگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست و  دامەزراندنی میكانیزم بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام لەنێوان هەردوو وڵاتدا رێككەوتوون.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیاردراوە، لەرۆژانی داهاتوودا بەهەمان شێوە بەرپرسانی پاكستان و ئەفغانستان كۆدەبنەوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر لەنێوانیاندا. 

بەرپرسانی پاكستان بڵاویانكردووەتەوە، كۆبوونەوەی دووەمی نێوان بەرپرسانی كابول و ئیسلام ئاباد رۆژی 25ی تشرینی یەكەم دەبێت لە توركیا. 

هەفتەی رابردوو، پكاستان و ئەفغانستان بەشەڕهاتن و بەهۆیەو دەیان كەس لەهەردوولا كوژران و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.  

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن